پیاوێک بە هۆکارێکی سەیر ڕۆژانە ١٠٠ جار تەلەفۆنی بۆ هاوسەرەکەی کردووە

PM:01:52:19/09/2024

8392 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی ژاپۆنی بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە ١٠٠ جار تەلەفۆنی بۆ هاوسەرەکەی کردووە دەستگیرکراوە.

پۆلیسی ژاپۆن پیاوێکی دەستگیرکردووە کە لە یەک رۆژدا لە ژمارەیەکی نادیارەوە ١٠٠ جار پەیوەندی بە هاوسەرەکەیەوە کردبوو.

بە پێی زانیارییەکان ئەم پیاوە لە ١٠ی تەمموزەوەتا ٣ی ئاب رۆژانە پەیوەندی تەلەفونی بۆ ژنەکەی دەکرد، کە ١٠٠ پەیوەندی بووە لە ڕۆژێکدا، بەڵام هەرکاتێک ژنەکە وەڵامی پەیوەندییەکەی دابێتەوە و پیاوەکە بێدەنگی هەڵدەبژارد و هیچی نەوتووە هەروەها نەیتوانی ژمارەی پەیوەندیکەرەکە بلۆک بکات، چونکە ژمارەکە دەرنەکەوتووە لە مۆبایلەکەیدا.

ژنەکە تێبینی ئەوەی کردووە کە شەوانە دوای گەڕانەوەی هاوسەرەکەی لە کارەکەی ئەم پەیوەندیانەی پێ نەگەیشتووە و ئەم تێبینییەش وای لە ژنەکە کردووە داوای دەستێوەردانی پۆلیس بکات.

دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی لە ژاپۆن دوایی لێکۆڵینەوە هاوسەرە تەمەن ٣٨ ساڵەکەیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی بێزارکردنی هاوسەرەکەی.

پیاوەکە دانی بەوەدانا کە هەموو پەیوەندییەکانی کردووە و ڕوونیکردەوە کە مۆبایلێکی تری بەکارهێناوە بۆ شاردنەوەی ژمارەکەی لە هاوسەرەکەی.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە بۆچی ئەم کارە سەیرەی کردووە، مێردەکەی دەڵێت " من ژنەکەمم خۆشدەوێت، هەروەها بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم پەیوەندی تەلەفۆنیم پێوەکرد وەک دەربڕینی خۆشەویستیم بۆی."