ئایا وەشانی IOS 18 تەمەنی پاتریی ئایفۆنەکان کورت دەکاتەوە؟

PM:04:38:17/09/2024

320 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ سیستمی IOS 18 بۆ بەرهەمەکانی ئایفۆن بەردەستخرا، بەڵام ئایا IOS 18 دەبێتە هۆی کورتکردنەوەی تەمەنی ئایفۆن؟

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، زۆرێک لە بەکارهێنەران لە هەژمارەکانیانەوە ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە لەوەی کە دوایین وەشانی ئەپڵ تەمەنی پاتری ئایفۆنەکان کەم دەکاتەوە.

هەندێک لە بەکارهێنەران رایانگەیاندووە: "رێژەی پاترییەکە بەرچاو دابەزیوە، دوای دابەزاندنی وەشانە نوێیەکە".

یەکێک لە بەکارهێنەرەکان ئاماژەی بەوەکردووە، دوای نوێکردنەوەکە، پاتری ئایفۆن ١١ـەکەی بۆ 75% دابەزیوە.

لە لایەکی دیکەوە، هەندێک لە بەکارهێنەران دەڵێن، ئامێرەکانیان دوای نوێکردنەوەکە بە باشی کاردەکەن، هیچ کاریگەرییەکیشی بەسەر پاترییەکانەوە نەبووە.