هاوڵاتیانی ئەڵمانیا بە رێگایەکی جیاواز دراوسێکانیان ئاگادار دەکەنەوە لەوەی کە منداڵیان بووە

PM:02:23:16/09/2024

16568 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەڵمانیا، جیاوازتر لە هەر شوێن و وڵاتێکی دیکە، رێگایەکی جیاواز بەکار دەهێنن بۆ ئاگادارکردنەوەی دراوسێکانیان لەوەی کە منداڵیان بووە.

وڵاتان کلتوور و شێوازی جیاوازیان هەیە، بۆ بۆنە و خۆشی دەربڕینەکانیان، بەڵام لە ئەڵمانیا جیاوازتر لە هەر وڵاتێکی دیکە کلتوورێکی جیاواز بەکاردێنن بۆ بەشداریپێکردنی خۆشیەکەیان لەگەڵ دراوسێکانیان.

هاوڵاتیانی ئەڵمانیا لە رێگەی دانانی تەنافێکەوە لە بەردەم ماڵەکانیان، کە جلی منداڵی پێوە هەڵدەواسن، دراوسێکانیان و ئەو کەسانەی بە بەردەم ماڵەکانیان تێدەپەڕن ئاگادار دەکەنەوە لەوەی کە منداڵیان بووە.

ئەم کلتوورەش لە ئەڵمانیا سەدان ساڵە بوونی هەیە، ئەڵمانەکان بە تایبەتی لە شار و شارۆچکەکاندا کە منداڵیان دەبێت، ئەم رێگایە بەکاردەهێنن و دراوسێکانیشیان لەم رێگایەوە ئاگادار دەبن و سەردانیان دەکەن و دیارییان پێشکەش دەکەن.