وادەی یەکەم بارانبارینی پاییز ئاشکرا کرا

PM:12:06:16/09/2024

356 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو یەکەم بارانی پاییز لە سەنتەری شارەکاندا دەبارێت و بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت.

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی سەر بە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا یەکەم بارانبارینی پاییز دەست پێدەکات و دوو رۆژ بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکرد،شەپۆلەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش کەمێک دابەزین بە خۆیانەوە دەبینن.

باسی لەوەشکرد، تاوەکو سەرەتا و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلەکە ناوەندی شارەکانیش دەگرێتەوە.

ئەو وتەبێژەی وەزارەتی گواستنەوە ئەوەشێ خستەڕوو، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ساڵێکی باراناوی بێت و هەم لەم وەرزەدا بارانبارینی پچڕ پچڕ زۆر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، ئەمڕۆ و سبەی،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما بە ئەمڕۆ و سبەینێوە زیاتر لە پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی :٣٥ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٣٤ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٣٦ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٣٨ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣٥ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢٤ پلەى سیلیزى

سۆران : ٣٥ پلەى سیلیزى