ئەم کارانە زۆرترین رێژەی ماندوێتی و فشاریان هەیە

PM:05:45:15/09/2024

3720 جار خوێندراوەتەوە

ماندوێتی و فشاری شوێنی کارکردن بە یەکێک لە ئاڵنگارییەکان دادەنرێت کە رووبەڕووی زۆرێک لە کەرتەکانی کار دەبێتەوە، هۆکارەکان جیاوازن و بەپێی سروشتی کار و پێداویستییەکانی کارەکە دەگۆڕێت.

ئەو کەسانەی لە کارە فشار بەرزەکاندا، وەک بەڕێوەبردنی بەرنامە و پڕۆژە، خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، لە ئەنجامی کارکردنی زۆر رووبەڕووی ئاستێکی بەرزی فشار دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بڕیاردانی هەڵە لەشوێن و کاتی هەستیار.

راپۆرتێکی تۆڕی "CNBC”ی ئەمریکی، پێنج کاری دیاری کردووە کە زۆرترین رێژەی ماندوێتی و فشاری هەیە، بەپێی توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لە پلاتفۆرمی لینکیدین ئەنجامیانداوە، بە ڕاپرسیکردن لە بۆچوونی زیاتر لە ١٦ هەزار کەسی پسپۆڕ لە ئەمریکا لە نێوان مانگەکانی مانگی ئازاردا و مانگی حوزەیران.

لە راپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە لە هەر ١٠ کارمەندێک لە ئەمریکا، چواریان هەست بە ماندوێتی و فشار دەکەن لە شوێنی کارەکانیان، ئەم رێژەیە لەنێو بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکاندا زیاترە و ٥٠٪ـی پیشەگەرەکانی ئەم بوارە دەڵێن هەست بە فشاری زۆر دەکەن.

ئەو کارانەی زۆرترین رێژەی ماندوێتی و فشاریان هەیە ئەمانەن:

١. بەڕێوەبردنی بەرنامە و پڕۆژەکان.

٢. خزمەتگوزاری و چاودێری تەندروستی.

٣. خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی.

٤. دڵنیایی جۆری.

٥. کارکردن لە بواری پەروەردە.