ڤیدیۆ؛ سپەیس ئێکس ڤیدیۆی یەکەمین گەشتی بۆشایی ئاسمانی بڵاوکردەوە

AM:09:52:13/09/2024

1424 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند، ئەرکی Polaris Dawnـی خۆی دەستپێکردووە، کە بڕیارە چەند رۆژێک بخایەنێت و لە تیمێکی چوار کەسی پێکهاتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە یەکەم جارە لەلایەن کەشتیوانی بێ ئەزموونەوە گەشتەکە ئەنجام بدرێت.

ملیاردێری بەناوبانگ ئیلۆن ماسک لەسەر پلاتفۆرمی ئێکسی خۆی نووسیویەتی: "هەڵدانی پۆلاریس داون!" ، کە لەگەڵیدا وێنەیەکی موشەکەکەی هاوپێچ کردووە لەکاتی هەڵدانیدا، هاوکات ئیلۆن مەسک دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکسە.

ئەم ئەرکە یەکەمین ئەرکی کۆمپانیای سپەیس ئێکسە بۆ بۆشایی ئاسمان لەوەتەی دامەزراوە، بەپێی زانیارییەکان، گەشتەکە بە مەترسیدار دادەنرێت، لەبەرئەوەی یەکەمجارە جلە نوێیەکانی کۆمپانیاکە و کەشتییەکی ئاسمانی دیزاینکراو بەکاربهێنرێن بۆ کەشتیوانەکان.