بەڤیدیۆ؛ ئایا زەوی لەڕێگەی درز و بۆشاییەکانییەوە هەناسە دەدات؟

PM:08:11:12/09/2024

10728 جار خوێندراوەتەوە

دیمەنێکی سەیری وڵاتی سودان لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، تیایدا چەند کون و درزێک دەردەکەوێت دەنگێکی سەیریان لێوە دەردەچێت، گوایە "زەوی هەناسە" دەدات بەمشێوەیە.

ڤیدیۆکە لە باکووری وڵاتەکە گیراوە و تێیدا دەرکەوتووە کە هەوایەکی بەهێز لە ژێر زەویەوە بۆ سەر رووی زەوی لە رێگەی درز و بۆشاییەوە بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دانیشتوانی ناوچەکەی سەرسام کردووە.

یەکێک لەو کەسانەی ڤیدیۆکەی چرکاندووە دەڵێت: "لە ژیانمدا هیچ شتێکی لەم شێوەیەم نەبینیوە، دەڵێیت زەوی هەناسە دەدات، وەک ئەوەی هێزێکی شاراوە هەبێت لە ژێر زەوییەکەوە".

لەلایەنە زانستییەکەیەوە، زەوی هەناسە دەدات کاتێک گڕکانەکان دەردەچن و گازی وەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) دەردەدەن کە زۆر گرنگە لە رێکخستنی کەشوهەوای جیهان، کاتێک کاربۆن لە کۆتاییدا لە CO2ـەوەوە دەگەڕێتەوە بۆ قوڵایی زەوی، پلێتی "تەکتۆنیکی ئۆقیانوسیی" ناچار دەبێت دابەزێت، وەک زاناکانیش باسی لێوە دەکەن، زەوی بەمە هەناسە دەدات و پێی دەوترێت "هەناسەدانی زەوی".