ئیلۆن مەسک: ئەگەر ئەم شتە رووبدات هەرگیز ناتوانین بچینە سەر مەریخ

PM:05:48:12/09/2024

304 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نوێترین لێدوانی ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سەرکەوتنی چوونە سەر مەریخ پەیوەست دەکات بە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە مانگی ئۆکتۆبەردا.

مەسک لەسەر هەژماری خۆی لە ئێکس دەڵێت: "سەرکەوتنی ترەمپ یارمەتیدەر دەبێت لە بەجێهێنانی کارە گەورەکان بەو پێیەی ئەو پشتگیرییان دەکات بەڵام کامالا نایکات، هەرگیز ناگەینە سەر مەریخ ئەگەر کامالا سەربکەوێت".

مەسک لە چەند کاتژمێرێکدا دوای یەکەم راپرسی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە تێیدا کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەرکەوتنێکی روونی بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا بەدەستهێنا کە مەسک پشتگیری دەکات، کاردانەوەی هەبوو لە هەژماری خۆی لەسەر ئێکس.

H.Y