لە بەرواری ١٧ی ئەیلول مانگگیرانی نیوەیی روودەدات و
نزیکەی شەش کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
مانگگیرانی نیوەیی لە دەوروبەری کاتژمێر ٩:١٣ خولەک
روودەدات، بەکاتی هەرێمی کوردستان کاتژمێر سێی بەرەبەیان دەکات، لەو کاتەدا مانگ لە
ئاسمانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتدا بەرز دەبێتەوە.
بەپێی وتەی شارەزایان لە ناسا، دوای چەند خولەکێک مانگگیرانەکە
دەچێتە قۆناغی تەواوەتییە و ئەمەش کاتێکە کە ٣-٤٪ی مانگ بە سێبەری زەوی دادەپۆشرێت.
بەپێی زانیارییەکان، مانگگیرانەکە لە سەرانسەری جیهانەوە
دەتوانرێت ببینرێت، لە هەرێمی کوردستانیش لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە تاکو نزیکەی
کاتژمێر حەوت دەتوانرێت مانگگیرانەکە ببینرێت.