شوکولاتەی
تۆخ کە رێژەی کاکاوی زۆرە، یەکێکە لە باشترین سەرچاوە دژە ئۆکسێنەرەکان کە دەتوانیت
بیخۆیت، کانزا پێویستەکان دابین دەکات و لە نەخۆشییەکانی دڵ دەتپارێزێت.
بەپێی توێژینەوەیەک،
مامناوەندی لە خواردنی شوکولاتەدا هۆکارێکی یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی حەوت سوود
کە بریتین لە:
١. دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان، ریشاڵ، ئاسن، مەگنیسیۆم،
مس، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، فسفۆر، زینک، و سیلینیۆم.
٢. سەرچاوەیەکی بەهێزی دژە ئۆکسانە، کە زیانی خانەکان کەمدەکاتەوە
و پیربوون خاو دەکاتەوە.
٣.ئاستی کۆلیسترۆڵی باش بەرز دەکاتەوە و کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە کەڵەکەبوون
و زیانگەیاندن بە خوێنبەرەکان دەپارێزێت.
٤.رەنگە پەستانی خوێن دابەزێنێت، بەگوێرەی توێژینەوەکان کە دەرکەوتووە
کاریگەرییەکی کەمی لەسەر دابەزاندنی پەستانی خوێن هەیە، هەروەها سوودی هەیە لە
باشترکردنی رۆیشتنی خوێن.
٥. لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە، ئەمەش
بەهۆی دابەزینی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی ئۆکسجین.
٦.پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت، ئەمەش بەهۆی دژە ئۆکسانەکانی ناوی
بەتایبەتی فلاڤانۆلەکان.
٧. لەوانەیە کارەکانی مێشک باشتر بکات، توێژینەوەکان دەریانخستووە
خواردنی شوکولاتە کە دەوڵەمەندە بە مادەی فلاڤانۆڵ، دەبێتە هۆی باشترکردنی رۆیشتنی
خوێن بۆ مێشک.
H.Y