زنجیرەی هاری پۆتەر کە لە داهاتوودا لە کەناڵی HBO نمایش دەکرێت، لە ئێستادا لە قۆناغی کاستینگدایە بۆ ئەکتەرە سەرەکییە
گەنجەکانی زنجیرەکە.
بەپێی هەواڵەکەی بی بی سی، تا ئێستا وادەی پەخشكردنی زنجیرەکە
دیارینەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە پێشبینی دەکرێت زنجیرەکە لە نێوان
ساڵانی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە بەریتانیا وێنە بگیرێت.
فرانسیسکا گاردینەر و مارک مایلۆد کە بۆ فیلمی Succession کاریان کردووە، وەک نووسەر و دەرهێنەر لە زنجیرەکە کاردەکەن، هەروەها
پێشبینی دەکرێت کە حەوت زنجیرەی لێ بەرهەمبێت، هەر وەرزێک یەکێک لە کتێبەکانی هاری
پۆتەر کە لە نووسینی جەی کەی ڕۆلینگە، وەربگیرێت.
لە مانگی ئابی ٢٠٠٠ـدا،
دانیال ڕادکلیف، ئێما واتسن و ڕوپەرت گرینت هەڵبژێردران بۆ ڕۆڵی هاری و هێرمیون
گرانگەر و ڕۆن ویزلی لە زنجیرە فیلمی هاری پۆتەردا