سێ هەنگاو بۆ مانەوەت بە دڵخۆشی

AM:11:17:08/09/2024

820 جار خوێندراوەتەوە

هەستکردن بە بەختەوەری بڕیارێکە دەبێت لە ژیانی ڕۆژانەتدا پەیڕەوی بکەیت و جێبەجێی بکەیت، بۆ ئەوەی بەڕاستی بەختەوەری بەدەست بهێنیت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی " Times of India" بڵاوبووەتەوە باس لە چەند رێگایەک دەکات بۆ ئەوەی بەردەوام دڵخۆش و بەختەوەر بیت، ئەم هەنگاوانە گۆڕانکاری گەورە لە باری دەروونی دروست دەکات و رزگارت دەکات لەو کێشانەی رۆژانە رووبەرووت دەبنەوە یان بۆ پاراستنت لە کێشە دەروونییەکان کە بریتین لە هەستکردن بە دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، دەمارگیری، توڕەبوون و هەبوونی سۆزدارییەکی زۆر.

بە فێڵە دەروونییە سادەکان دەتوانیت بە مێشکت بڵێیت و ناچاری بکەیت دڵخۆش بێت، پێویستە وشە و ڕستەی ئەرێنی دووبارە بکەیتەوە بۆ ئەوەی بەڕاستی دڵخۆش بیت و کۆنترۆڵی باری دەروونی خۆت بکەیت، لەوانەش ڕۆژانە وشەی باش بڵێیت، وەک ئەوەی "من دڵخۆشم".

پێویستە گرنگی بەو فێڵە دەروونییە باشانە بدەیت، کە پزیشکانی دەروونی پێشنیاری دەکەن، کە بریتییە لە هەستکردن بە سوپاسگوزاری و ڕاهێنانی دەروونی کە سوپاسگوزار بیت بۆ هەموو دەستکەوتەکانی ژیانت.

مێشک و دەروونی خۆت ڕابهێنە بۆ ئەوەی دیدێکی ئەرێنی هەبێت، پەیوەندی ئەرێنی بەردەوام دروست بکە کە هەست بە دڵخۆشی و دڵنیابوون و سەربەخۆیی بکەیت.

فێڵێکی تری دەروونناسی بریتییە لە ڕاهێنانی هزری، کە بریتین لەو ڕاهێنانانەی کە تێیدا گرنگی بە هەموو شتێک دەدەیت لە ژیانتدا، هەروەها هەموو ئەو توانایانەی کە خاوەنییت ئەم ڕاهێنانە دەروونیانە فشاری دەروونی کەمدەکەنەوە و هۆشیاری زیاد دەکەن و هەستکردن بە دڵخۆشی زیاتر دەکەن.

دەتوانیت ڕۆژانە ئەم فێڵە دەروونییە سادانە بەکاربهێنیت و بیکە بە شێوازێکی ژیانت، تا دەتوانیت کۆنتڕۆڵی باری دەروونی و تێکچوونە دەروونییەکان و کێشەکانی دەرئەنجامی گۆڕانی باری دەروونیت بکە.