سبەینێ ئەم هەسارەیە لە زەوی نزیک دەبێتەوە

PM:04:16:07/09/2024

2532 جار خوێندراوەتەوە

بەشی رۆژنامەوانیی هەسارەناسیی مۆسکۆ ئاشکرای کرد کە لە ٨ـی ئەیلولدا زوحەل بە دووری نزیکەی یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەویەوە نزیک دەبێتەوە کە نزیکترین مەودای چاوەڕوانکراوە.

وەک لە روسیا تودەیدا هاتووە رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "زوحەل لە ٨ـی ئەیلولدا دەگاتە نزیکترین مەودای خۆی لە زەوی بە جۆرێک لە کەشوهەوایەکی ساماڵدا دەتوانرێت بە ئاسانی ببینرێت."

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە رۆژی رووبەڕووبوونەوەکەدا، ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، زوحەل لە دووری نزیکەی ١.٣ ملیار کیلۆمەتر لە زەویەوە دەبێت.

جێگای سەرنجە تێکەڵبوونی هەسارەکان دیاردەیەکە کە تێیدا دوو هەسارە دەکەونە سەر یەک هێڵ، ئەم جارە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و زوحەلەوە و زوحەل رووی لە خۆر دەبێت.

H.Y