کۆنر مەکگریگۆر،
شەڕکەری ئێرلەندی و پاڵەوانی پێشووی UFC، دوای ئەوەی نیازی خۆی بۆ خۆکاندیدکردن
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٥ لە ئێرلەندا راگەیاند، مشتومڕی لێکەوتەوە،
چونکە رایگەیاند کە شایستەترین پیاوە بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەلەکەی.
مەکگریگۆر لە
لاپەڕەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی "X” نووسیویەتی: "هەموو ئەو وەڵامانە بەدەست دەهێنم کە
ئێرلەندییەکان هەوڵی وەرگرتنی دەدەن لەم دزانەی دەسەڵات."
ئاماژەی بەوەشکرد:
یەک بە یەکی ئەم گەندەڵکارانە دادگایی دەکرێن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی خەڵکی ئێرلەندا
و منیش ببە تەواوی خۆم بۆ ئەو کارە تەرخان دەکەم، یان هیچ بژاردەیەکی ترم بۆ نامێنێتەوە
جگە لە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەم شەڕکەرە تەمەن
٣٦ ساڵە ئاماژەی بەوەدا کە "وڵات پێویستی بە سەرۆکێکی کارا هەیە کە تایبەت بە
بەرژەوەندی گەل کار بکات". لە کۆتاییدا وتی: "من شایستەترین کەسم".
H.Y