خۆراک یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی کۆنترۆڵکردنی کێش و
رزگاربوون لە چەوری زیادە، بۆیە پێویستە بە درێژایی رۆژ ئاگاداری ئەوە بیت کە چی دەخۆیت،
چونکە هەڵبژاردنی خۆراکی گونجاو بەشدارە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی دابەزاندنی کێشت.
لێرەدا لیستێک لە چوار خۆراک دەخەینە روو کە پێویستە لێیان
دوور بکەویتەوە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لە سووتاندنی چەوری بەدەست بهێنیت، ئەمە
جگە لە چەند جێگرەوەیەکی تەندروست:
١. شیرینی، شیرینی و نان ئاردی سپی پاڵاوتە لەخۆدەگرێت
کە بە لابردنی بەشە سوودبەخشەکانی دانەوێڵەکە ئامادە دەکرێت.
٢. خواردنی سوێر، ئەو خۆراکانەی کە رێژەی خوێی
زۆریان تێدایە دەبنە هۆی راگرتنی شلە لە جەستەدا، ئەمەش رێگری دەکات لە دابەزاندنی کێشی
جەستە بەشێوەیەکی بەرچاو.
٣. ئەو خۆراکانەی کە چەوری ناتەندروستیان زۆرە،
چەوری ترانس و هایدرۆجین کراو، زۆرجار لە خۆراکە پرۆسێس کراوەکان و خواردنە خێراکاندا
دەبینرێن، جۆرێکن لە چەوری خراپ کە رێگرن لە سووتانی چەوری و ئەگەری قەڵەوی زیاد دەکەن.
٤.شەربەتی میوەی لە قوتونراو، شەربەتی پرۆسێس
کراو و لە قوتوونراو یەکێکە لە خراپترین بژاردەکان لە خۆراکدا، چونکە دەتوانێت بەشداربێت
لە وەستاندنی سووتانی چەوری و زیادبوونی کێش بە تێپەڕبوونی کات.
H.Y