هونەرمەندی
گۆرانیبێژ ئارش عوسمان لەپڕۆگرامی ئێوارەی NRT2 باس لەوەدەکات کە ئەلبوومێکی
نوێی تۆمارکردووە "بەناوی نۆڤەمبەر" و یەکیک لە تراکەکانی ناوی باوکە.
ئارش باس لەوەدەکات کاتێک لەماڵەوە تراکی "باوک"ی پلەی کردووە سەرەتا
دایکی دڵی پر بووە و پاشان باوکیشی و دواتر خوشک و براکەشی و دەڵێت "کە باوکم
بینی دەگریا منیش نەمتوانی خۆم بگرم و نەگریم."
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت لەماوەی ڕابردوودا ئارش گۆرانییەکی دیکەی هەبوو لەسەر
دایک و ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە گۆرانییەکەی لەسەر دایکی خۆی بووە کە لەو ماوەیەدا
دایکی بەدەست غودەوە دەیناڵاند و پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەخت بوو،
دەشڵێت کاتێک دایکی گوێی لێبوو دەستی بەگریان کردووە.
ئارش لەپڕۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو لەبارەی مانای ناوەکەشییەوە دەڵێت: ئارش
یەکێکە لە جەنگاوە بەناوبانگەکانی فارس، باس لەوەش دەکات بیستویەتی کە لەیەکێک لە
سەرچاوەکاندا باس لەوەکراوە لە یەکێک لە شێوەزارەکاندا مانای باران دەبەخشێت.
جێی ئاماژەیە بەرنامەی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بۆ ئەمڕۆ بە میوانداری
کامەران عومەر دەبێت کاتژمێر شەشی ئێوارە و تێیدا چەندین بەرهەمی تایبەتی
خۆی دەڵێتەوە و باسی ژیانی تایبەتی دەکات.
ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢
لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات
و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە.