هەسارۆکەیەک لە ئاسمانی فلیپین کەوتە خوارەوە

PM:10:58:04/09/2024

15068 جار خوێندراوەتەوە

هەسارۆکەیەک کە درێژییەکەی نزیکەی یەک مەتر دەبوو لە ئاسمانی فلیپین سووتا و کەوتە خوارەوە.

هەسارۆکەکە لە دوورگەی لوزۆن کەمێک پێش ئێستا کەوتە خوارەوە، وەک ئەوەی ئاژانسی بۆشایی ئەوروپی پێشتر رایگەیاندووە.

ئاژانسی "کاتالینا سکای سورڤەی" دوای دیاریکردنی جۆری هەسارۆکەکە، لەسەرەتادا ناوی CAQTDL2 بەڵام ئەم بەیانییە ناوەکەی بە RW1ی ٢٠٢٤ گۆڕدرا.

هەسارۆکە قەبارە یەک مەترییەکان بە پێی خەمڵاندنەکان هەردوو هەفتە جارێک دێنە بەرگەهەوای زەوی و دەسوتێن، بەڵام دەگمەنی ئەم حاڵەتە لەوە دابوو کە زۆر نزیک بوویەوە تا ئەو ئاستەی کە بە چاو سووتانەکەی ببینرێت، هەروەها نزیک بوو لە وشکانی.  

H.Y