واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ ئاشکرا دەکات

PM:07:14:04/09/2024

11904 جار خوێندراوەتەوە

واتسئەپ بەردەوام لە پەرەسەندندایە، تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات کە ئەزموونی بەکارهێنەر باشتر دەکات، یەکێک لە نوێترین پێشکەوتنەکان دۆخی گفتوگۆی دەنگی Meta AI ـە.

ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، لە وەشانی تاقیکاری واتسئەپ بۆ ئەندرۆید ٢.٢٤ دۆزرایەوە .18.18 بەردەست دەبێت.

لە رێی تایبەتمەندیییەکەوە بەکارهێنەران فەرمانە دەنگییەکان بگەیەنن بە Meta AI، ئەمەش بەرکەوتنەکانی بەکارهێنەر لەگەڵ بەرنامەکە سروشتیتر و کاراتر دەکات.

گفتوگۆی دەنگی تایبەتمەندییەکی نوێیە کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە رێگەی فەرمانە دەنگییەکانەوە پەیوەندی لەگەڵ Meta AI دروست بکەن لەبری ئەوەی بینوسن یان کرتەی لەسەر بکەن، بەکارهێنەران دەتوانن راستەوخۆ قسە لەگەڵ Meta AI بکەن، کە بە بەکارهێنانی دەنگێک بە دڵی بەکارهێنەر وەڵام دەداتەوە. بەکارهێنەران دەتوانن لە نێوان بژاردەی دەنگی جیاوازدا هەڵبژێرن ئەو دەنگە هەڵبژێرنکە ئارەزووی دەکەن.

کاتێک تایبەتمەندییەکە بەردەست دەبێت، بەکارهێنەران دەتوانن لەناو مینیوی چاتەکەدا چالاکی بکەن دوگمەی کرداری لە دوای چالاککردنییەوە، Meta AI ئامادە دەبێت لە هەر کاتێکدا وڵامی فەرمانەکانی بەکارهێنەر بداتەوە.

بۆ ئەوانەی خەمی پاراستنی نهێنییان هەیە، واتسئەپ پارێزبەندی لەناو خۆیدا هەیە، بەکارهێنەرانیش دەتوانن لە هەر کاتێکدا دۆخی گفتوگۆی دەنگی بکوژێننەوە یان چاتەکە جێ بهێڵن، لە رێی نیشاندەرێکەوە دەتوانن بزانن ئاخۆ Meta AI چالاکە یان نا، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت و کۆنتڕۆڵی تەواو دەدات بە بەکارهێنەرانی.

H.Y