ئەپڵ سوپرایزی هەیە بۆ بەکارهێنەرانی

PM:04:56:02/09/2024

18628 جار خوێندراوەتەوە

دوای ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی، بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا ئەپڵ دوو مۆدێلی نوێی ئایپاد رابگەیەنێت، پێدەچێت لە میانی نمایشەکانی ٩ـی ئەیلولدا ئەنجامی بدات.

بڕیارە ئەم راگەیاندنە مۆدێلێکی نوێی نەوەی یازدەهەم لە پاڵ ئایپاد مینی نەوەی حەوتەمدا لەخۆ بگرێت، بەو پێیەی ماوەی دوو ساڵە هەردوو مۆدێلەکە هیچ نوێکارییەکیان پێنەگەیشتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نوێکردنەوەیەک پێویستە.

دوایین نوێکردنەوە کە ئایپاد وەریگرت، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، نوێنەرایەتی بەرچاوترین دیزاینکردنەوەی مۆدێلی بنەڕەتی دەکات لە دوای دووبارە ناساندنی لە ساڵی ٢٠١٧. ئەم دیزاینە نوێیە جوانکارییەکی نوێی تەختی لەخۆگرتبوو کە بە چەندین رەنگی زیندوو بەردەستە، گواستنەوەیەک بۆ پەیوەندی USB-C، و زیادکردنی بڵندگۆی ستێریۆی ئاسۆیی.

جێگای سەرنجە، ئەمە یەکەم ئایپاد بوو کە کامێرای سێڵفی ئاسۆیی لەخۆگرتبوو، تایبەتمەندییەک کە تا ساڵ و نیوێک دواتریش لە مۆدێلەکانی تری ئایپاددا دەرنەکەوت، نرخی نمایشکردنی بە ٤٤٩ دۆلار دیاری کراوە.

لەم چوارچێوەیەدا مارک گورمان لە کۆمپانیای بلومبێرگ رایگەیاند کە ئەپڵ گرنگی بە کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکە دەدات، تا ئێستا دڵنیا نییە کە ئایا ئەمە دەبێتە هۆی دابەزاندنی نرخەکەی یان کۆمپانیاکە بە ئاسانی رێژەی قازانجەکانی لەسەر مۆدێلی نەوەی ١١ بەرز دەکاتەوە.

دوای رووداوەکەی ئەپڵ لە ٧ی ئایاردا، نرخەکەی بۆ ٣٤٩ دۆلار دابەزێندرا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رەنگە ئەمجارە بەکارهێنەران سوودمەند نەبن لە هیچ کەمکردنەوەیەکی تێچووی بەرهەمهێنان.

ئایپادەکەی ئێستا "نەوەی ١٠" بە چیپی A14 Bionic گۆش کراوە، هێشتا روون نییە چ نوێکردنەوەیەک بۆ مۆدێلی نەوەی ١١ دەکرێت.

پێشبینی دەکرێت ئایپاد مینی ٧ بە بیرگەی ١٢٨ گێگابایت دەستپێبکات، کە هاوشێوەی ئایپاد ئەیری نوێیە، ئەمەش زیاترە لە توانای ٦٤ گێگابایت کە مۆدێلەکەی ئێستا هەیەتی.

H.Y