لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا چاودێرانی ئاسمان دەتوانن
نەیزەکێکی بچووک ببینن کە لە نزیک بەرگەهەوای زەوییەوە تێدەپەڕێت.
بە پێی "روسیا تودەی" پانی ئەم نەیزەکە لانیکەم
٧٢٠ پێیە، واتە درێژییەکەی نزیکەی دوو یاریگای تۆپی پێیە و لە نیوەگۆی باکوورەوە دەبینرێت
کاتێک لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لێمان نزیک دەبێتەوە.
ئەم نەیزەکە لە دووری یەک ملیۆن کیلۆمەترەوە لە نزیک زەوی
تێدەپەڕێت، واتە نزیکەی ٢.٦ هێندەی مەودای نێوان زەوی و مانگ لە کاتێکدا رەنگە ئەم
مەودایە فراوان دەرکەوێت، بەڵام لە روانگەی فەلەکییەوە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش نزیکە.
بەڵام ئەم بڕگەیە بە سەلامەت دادەنرێت و هیچ مەترسییەک بۆ سەر زەوی دروست ناکات.
H.Y