کۆمپانیای HMD کە سپۆنسەری مۆبایلی براندی نۆکیایە، مۆبایلێکی
مارکەی باربی خستە بازاڕەوە کە پەیوەندی و دەق و دیزاینێکی کلاسیکی هەیە و هیچ ئەپێکی
ئینتەرنێت و سۆشیال میدیای تێدا نییە.
مۆبایلی HMD Barbie Phone ئامێرێکی رەنگ پەمەیییە کە دەکرێتەوە و دەکوژێتەوە
و لۆگۆیەکی "Barbie” لە پشتەوەی هەیە، کە دەگەڕێتەوە
بۆ کۆمەڵەی بووکە شووشەی بەناوبانگی باڕبی.
ئەمەش لەدوای هاوبەشیکردنە
لەگەڵ کۆمپانیای ماتێل کە کۆمپانیای دروستکردنی یارییەکانی باڕبییە، لە ساڵی ١٩٥٩ـەوە
یاری و ئێکسسواراتەکانی باربی بەرهەمهێناوە و دەیفرۆشێت.
مۆبایلەکە لە ڕۆژی
چوارشەممەوە لە بەریتانیا بەردەستە بۆ کڕین و نرخی تەنها ٩٩ پاوەند (١٣٠.٧٤ دۆلار)ـە،
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی HMD، پلانی هەیە بەم زووانە بخرێتە
بازاڕەکانی جیهانەوە.