پەڵەیەکی سەیر لەسەر خۆر دەردەکەوێت

AM:11:19:30/08/2024

12316 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی قسەکانی زانای روسی سێرگی بۆگاچۆڤ، بەڕێوەبەری تاقیگەی فەلەکناسی خۆر لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئەکادیمیای زانستی روسیا، پەڵەیەکی سەیر و نامۆ و شێوە "دڵ" لەسەر رووی خۆر دروستبووە.

بەگوتەی ئەو زانایە وەک لە "روسیا تودەیـ"ـدا هاتووە، هیچ پەڵەیەک لەسەر خۆر نامێنێتەوە، بۆیە بەدووری نازانرێت ئەم پەڵەیەش بەخێرایی لەناوبچێت، چونکە پەڵەکانی سەر خۆر لەئەنجامی کاریگەریی شەپۆلە موگناتیسییە بەهێزەکان دروست دەبن و ئەم کاریگەرییانەش ناجێگیرن لەسەر خۆر.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەوڵبدەین خۆر بە جەستەی مرۆڤێک بچوێنین، ئەوا دڵی خۆر ناوکە زۆر گەرمەکەیەتی، کە کارلێکی ناوکی تێیدا روودەدات و گەرمی و رووناکی تێدا دروست دەبێت، بە ماوەیەکی کەم دەگاتە زەوی و تیرەی ناوکەکەی نزیکەی چارەکە ئەوەندەیەکی تیرەی خۆرە.

H.Y