کۆمپانیای OpenAI، ئەمڕۆ پێنجشەممە
رایگەیاند، چاتبۆتەکەیان بەناوی ChatGPT ئێستا هەفتانە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن
بەکارهێنەری چالاکی هەیە، ئەمەش دوو هێندە زیاترە لەوەی ساڵی پار هەیبوو.
لە مانگی نۆڤەمبەردا، سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری
کۆمپانیای OpenAI رایگەیاند کە چاتی جی
بی تی کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا خراوەتە بەردەست، دەتوانێت وەڵامی هاوشێوەی مرۆڤ بداتەوە
بە پشتبەستن بە قسەکانی بەکارهێنەر، لەو کاتەدا هەفتانە ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری
چالاکی هەبوو.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە لە کۆی ٥٠٠ کۆمپانیای گەورە
لە ئەمریکا ٩٢٪یان بەرهەمەکانی بەکاردەهێنن.
پرۆگرامی ChatGPT ناوبانگی زیرەکی دەستکردی بەرزکردووەتەوە
و بەشداری کردووە لە بەرزبوونەوەی گەورەی بەهای کۆمپانیای OpenAI کە بنکەکەی لە سانفرانسیسکۆیە.
پەیمانگای سەلامەتی AI ئەمریکی ئەمڕۆ رایگەیاند، بە جیا، کۆمپانیاکانی AI
OpenAI و Anthropic رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکادا واژۆ کردووە بۆ لێکۆڵینەوە و
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی مۆدێلەکانی گۆشکراو بە زیرەکی دەستکرد.
راپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەپڵ و ئێنڤیدیا
لە گفتوگۆدان بۆ وەبەرهێنان لە "ئۆپن ئەی ئایـ"ـدا لە چوارچێوەی خولێکی
نوێی کۆکردنەوەی پارە کە بەهای کۆمپانیاکە بەرز دەکاتەوە بۆ زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار.
بەپێی زانیارییەکان، مایکرۆسۆفتیش کە پاڵپشتی ئۆپن ئەی دەکات،
پێشبینی دەکرێت وەبەرهێنان لەو کۆمپانیایەدا بکات.
H.Y