لەبەر ئەم هۆکارە فڕۆکەیەک گەشتێکی بەبێ سەرنشین ئەنجامدا

PM:04:40:29/08/2024

19176 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نەدانی پارەی فڕۆکەخانەکە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە، لە فڕۆکەخانەیەک گەشتێکی فڕۆکە بەبێ بوونی هیچ سەرنشینێک ئەنجامدرا.

رۆژنامەی هیندۆسی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی کەرتی فڕۆکەوانی، رایگەیاندووە کە فڕۆکەخانەی دوبەی "رەتی کردووەتەوە" سەرنشینانی هێڵی ئاسمانی کەم تێچووی هیندستان بەناوی "سپایس جێت" ناوی خۆیان تۆمار بکەن، ئەمەش بەهۆی "نەدانی پارەی فڕۆکەخانەکە" لەلایەن کۆمپانیاکەوە.

رۆژنامە هیندییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم رێوشوێنە "هێڵی فڕۆکەوانییەکەی ناچارکردووە گەشتەکەی بەبێ سەرنشین ئەنجام بدات".

H.Y