کەشناسیی هەرێم
رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە
و تێیدا هاتووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا.
ئاماژە بەوەش کراوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ چوارشەممە، نزم دەبنەوە.
سەبارەت کەشی سبەی
هەینی، کەشناسی ئەوەی خستووەتە روو، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک
دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە.
پێشتریش،واسیق
سەلامی، کەشناسی عێراقی رایگەیاندبوو، لەمڕۆوە پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری عێراقدا
دادەبەزن و بایەکی فێنک ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٤٠
سلێمانی :٣٩
دهۆک : ٤١
هەڵەبجە : ٤١
کەرکوک : ٤٣
گەرمیان : ٤٤
زاخۆ : ٤١
سۆران : ٣٩
حاجی ئۆمەران: ٢٩