فاسۆلیا دەوڵەمەندە
بە ماددە خۆراکییەکان، بەوە ناسراوە کە سوودی زۆریان بۆ دڵ و ڕێژەی شەکر لە خوێندا
هەیە لەم ڕاپۆرتەدا چەند زانیارییەک دەخەینەروو سەبارەت بەوەی کە چۆن خواردنی فاسۆلیا
دەتوانێت یارمەتیت بدات کێشت دابەزێنیت.
بەپێی ماڵپەڕی "Times Now"
ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن دەبێت چاودێری خۆراکی خۆیان بکەن و بە باشی
بخەون و خۆیان بە دوور بگرێن لە قەلەقی.
زۆر خواردن هەن
کە یارمەتی بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم دەدەن، بەمەش ژمارەی کالۆری سووتاو زیاد دەکات
و سوودی دەبێت لە دابەزاندنی کێشدا، یەکێک لەو خۆراکانەش بریتییە لە فاسۆلیا.
فاسۆلیا بە هەموو
جۆرە جیاوازەکانیانەوە پڕە لە ماددە خۆراکیەکان،
دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان، ئەمەش وایکردووە لە زۆرێک لە
خۆراکەکانی جیهاندا ببێتە خۆراکێکی سەرەکی.
هەروەها دەتوانرێت
فاسۆلیا بخرێتە ناو زۆرێک لە خواردنەکانەوە لە شۆرباو زەڵاتە و زۆر شتی ترەوە، بەوە
ناسراوە کە سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی دڵ و ئاستی شەکری خوێن، فاسۆلیا دەتوانێت
یارمەتیدەر بێت لە دابەزاندنی کێشدا.
فاسۆلیا دەوڵەمەندە
بە ڕیشاڵی خۆراکی، ئەمەش وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، یارمەتی
کەمکردنەوەی کۆی گشتی کالۆری دەدات لەڕێگەی کەمکردنەوەی برسێتی و ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی
کردن لە خواردن.
هەروەها ڕیشاڵی
تواوە یارمەتیدەرە لە خاوکردنەوەی پرۆسەی هەرسکردن کە یارمەتی دەردانی بەردەوامی
گلوکۆز دەدات بۆ ناو خوێن، بەم شێوەیە ئاستی وزەت دەپارێزێت و ئارەزووی خواردنی
ناتەندروست کەمدەکاتەوە.
فاسۆلیا کالۆری
کەمی هەیە، کوپێک فاسۆلیای کوڵاو بە شێوەیەکی گشتی ٢٠٠-٢٥٠ کالۆری تێدایە، کۆنتڕۆڵکردنی
کالۆری گرنگە بۆ دابەزاندنی کێش.
سەرچاوەیەکی نایابی
ڕووەکییە بۆ پڕۆتین کە گرنگە بۆ پاراستن و چاککردنەوەی ماسولکەکان هەروەها پرۆتین
دەتوانێت یارمەتی زیادکردنی کاریگەری گەرمی خۆراک بدات، ئەمەش واتە جەستە وزەی زیاتر
بەکاردەهێنێت بۆ هەرسکردنی پرۆتین وەک لەوەی کە بۆ هەرسکردنی چەوری یان کاربۆهیدرات
بەکاریدەهێنێت.
ئەم بەرزبوونەوەیە
لە میتابۆلیزمدا دەتوانێت یارمەتیت بدات کالۆری زیاتر بسوتێنیت، بەمجۆرە یارمەتیدەرە
بۆ دابەزاندنی کێش.
کاربۆهیدراتەکانی
ناو فاسۆلیا بەهۆی کەمی ڕێژەی گلایسیمیک (GI)یان
بە هێواشی هەرس دەکرێن، خۆراکە نزمەکانی گلایسیمیک ڕێگری دەکەن لە بەرزبوونەوەی خێرای
ئاستی شەکری خوێن.
ڕیشاڵ و نیشاستەی
بەرگری لە فاسۆلیادا مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵەکانت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە بە خۆراکدانی
بەکتریا باشەکان، ڕیخۆڵەیەکی تەندروست دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشتر بەڕێوەبردنی
کێش چونکە هەندێک بەکتریاکانی ڕیخۆڵە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی میتابۆلیزمی
جەستە.