چیپێکی نوێی مێشک خەیاڵەکانی مرۆڤ دەکاتە راستی

PM:06:10:28/08/2024

1352 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی پەیمانگای پۆلیتەکنیکی فیدراڵی لە شاری لۆزان لە سویسرا، چیپێکی نوێی بچووک و تەنکیان بەناوی "MiBMI" دروستکردووە کە چالاکییەکانی ناو مێشک دەخوێنێتەوە و لەسەر شاشە دەیخاتە روو.

چیپەکە لە دوو پارچەی تەنک پێکهاتووە، قەبارەکەی کۆی گشتی ٨ ملم دەبێت و پێویستی بە شوێنێکی زۆر نییە وەک ئەوەی کە لەلایەن کۆمپانیاکەی ئیلۆن مەسکەوە بەرهەم هێنراوە، لە رووی قەبارە و چاندن و خێرایی پرۆسێسی داتاکانەوە پێشکەوتووترە وەک ئەوەی لەلایەن زاناکانەوە باسکراوە.

مەحسا شۆران، کە سەرۆکایەتی تاقیگەی تەکنەلۆژیای دەماری یەکگرتووی پەیمانگاکە دەکات، دەڵێت: "MiBMI رێگەمان پێدەدات چالاکییە دەمارییە ئاڵۆزەکان بگۆڕین بۆ دەقی خوێنراوە بە بەکارهێنانی وردبینی و هێزێکی کەم "دەتوانێت بەسوود بێت بۆ ئەو کەسانەی کە بەدەست کەمئەندامی توندی جووڵەیی دەناڵێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێچەوانەی چیپی Neuralink کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لە مێشکی نەخۆشێکدا چێندرابوو، چیپە نوێیەکە لە تاقیکردنەوەکانی پێشووی رووکاری مێشکدا رێژەی وردبینی ٩١٪ـی بەدەستهێنا لە گۆڕینی چالاکیی دەمارەکان بۆ دەقی راستەقینە.

جیاوازی و بەهێزی چیپە نوێیەکە لە شێوازی نوێی خوێندنەوەی سیگناڵەکانی پرۆسێسکردنی زماندایە کە لەلایەن مێشکەوە دەنێردرێت.

H.Y