براندی "دۆلچە و گابانا D&G" یەکەم بۆنی سەگیان خستە بازاڕەوە، ئەمەش چالاکوانانی مافی ئاژەڵانی
توڕە کرد، دۆمێنیکۆ دۆلچە و ستیفانۆ گابانا ئاشکرایانکردووە، ئەم بۆنەیان لە خۆشەویستییان
بۆ سەگە بچووکەکەی خۆیان کە ناوی "فیفیـ"ـیە دروستکردووە و هەر لەبەر
ئەوەش بە "فیفی" ناویان ناوە.
شووشەی بۆنەکە بە پەنجەی سەگێک رازاوەتەوە کە بە زێڕی عەیارە
٢٤ پۆشراوە و لۆگۆیD&Gـی لەسەرە، هەروەها نرخەکەی
نزیکەی ١٠٠ دۆلارە.
بڵاوبوونەوەی ئەم بۆنە تووڕەیی چالاکوانانی گرووپی نێودەوڵەتیی
مافی ئاژەڵان (PETA)ی لێ کەوتەوە،
کە پێیان وایە رشاندنی سەگەکان بە بۆنێک کە بۆ دڵخۆشکردنی مرۆڤ دروستکراوە، وەک ئەوەی
لەم بۆنەدا هەیە، دەتوانێت کاریگەری نەرێنی بۆ ئەم ئاژەڵە هەبێت.
ئینگرید نیوکیرک،
دامەزرێنەری کۆمپانیای PETA، لە بەیاننامەیەکی
رۆژنامەوانیدا کە لەلایەن Agence France-Presse بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، سەگەکان سەدان ملیۆن وەرگری زیادەیان لە لووتیاندا
هەیە و هەستیارن بە بۆنەکان بە رێژەیەک لە نێوان ١٠ هەزار بۆ ١٠٠ هەزار هێندەی مرۆڤ
ئەو بۆنانەی کە دەڕشێنرێن، لەسەر پەڕەکانی ناو لووتیان دەتوانێت ببێتە هۆی خوران و
فشار.
H.Y