نوێکارییەک لە سناپچاتەوە بەردەست خرا

PM:12:19:28/08/2024

6136 جار خوێندراوەتەوە

لەم دواییانەدا سناپچات نوێکارییەکی دیار و بەرچاوی ڕاگەیاند کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئایپاد دەدات ئەپڵیکەیشنەکە لەسەر ئامێرەکانیان داببەزێنن، ئەمەش دوای ١٣ ساڵ لە بەردەستبوونی تەنها لەسەر ئایفۆنەکان.

ئەم نوێکارییە ئەزموونێکی نوێیە بەو پێیەی ئایپاد شاشەیەکی گەورەتری هەیە، کە کوالیتی گرتنی وێنە و ڤیدیۆ لەسەری سەرنجڕاکێشترە و دیمەنێکی فراوانتر بۆ ژمارەیەکی زیاتر لە ستۆری هاوڕێکان لە ڕووکاری بەرنامەکەدا دابین دەکات.

سەرەڕای ئەم زیادکردنە گرنگە، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وەشانی ئێستای بەرنامەکە تەنها پشتگیری لە دۆخی پۆرترێت دەکات و ڕێگە بە گۆڕین بۆ دۆخی landscape نادات، ئەمەش واتە ڕەنگە نوێکردنەوەکە بە تەواوی رێک نەخرابێت بۆ ئەوەی پێداویستی بەکارهێنەرانی ئایپاد دابین بکات.

جگە لەوەش نوێکردنەوەکە تایبەتمەندی نوێی لەخۆگرتووە کە لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دامەزراوە، وەک توانای مامەڵەکردن لەگەڵ تایبەتمەندی "My AI".

لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنەکە بە خۆڕایی لە ئەپ ستۆر بەردەستە، هەروەها پێویستی بە ئامێرێک هەیە کە وەشانی iOS 13 یان نوێتری لەسەر بێت.

H.Y