ئەمڕۆ بەیانی پێش هەڵاتنی خۆر یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین ئەو دیاردە گەردوونیانە روویدا کە بە شێوەیەکی ئاسایی و بە چاو دەبینرێت و پێویستی بە تەلسکۆپ نییە.
دیاردەکە پێی دەوترێت " نمایشی هەسارەکان" و ئەمجارەیان
شەش هەسارەی لەخۆگرتبوو، زانراوە کە "نمایشکردنی هەسارەکان" لانیکەم ٥ هەسارە
لەخۆدەگرێت، کە لە لایەکی خۆرەوە ریز دەبن، لەسەر هێڵێکی ١٦٠ پلەدا، بەپێی قسەی ناوەندی
هەسارەناسیی مۆسکۆ، بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی سپۆتنیکی رووسی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیوەست بە نمایشی هەسارەکان، عەتارد،
مەریخ، موشتەری، ئۆرانۆس، نیپتۆن، زوحەل، مانگ لە لایەکی خۆر لە سەر هێڵێک بوون کە
نزیکەی ١٦٠ پلە بوو.
لە میانەی روودانی ئەم دیاردەیەدا ئەگەر کەش و هەوا ساماڵ
بێت ئەوا هەسارەکانی ناو ریزەکە بە چاوی سەر دەبینرێن، لە کاتێکدا هەسارەکانی تر تەنها
بە تەلەسکۆپ دەبینرێن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ستار وۆک، هەسارەکانی وەک عەتارد، مەریخ،
موشتەری، زوحەل بە چاوی سەر دەبینرێن، بەڵام بینینی هەسارەکانی نیپتۆن و ئۆرانۆس پێویستی
بە تەلەسکۆپە.
H.Y