بۆکسێنی بەناوبانگ فلۆید مەیوێزەر ڕۆژی شەممە ٢٤ی ئاب لە
یاریگای ئارێنا سیوداد دی مەکسیکۆ دەگەڕێتەوە بۆ ناو مەیدانی بۆکسێن و لەگەڵ جۆن گۆتی
دەجەنگێت.
جەنگی ڕۆژی شەممە دووەم یاری نێوان ئەو دوو یاریزانە دەبێت،
کە یەکەم یارییان دوای قۆناغی شەشەم کۆتایی هات، چونکە مەیوێزەر بە تەواوی کۆنتڕۆڵی
یارییەکەی کردبوو.
بەڵام بڕیاری زوو راگرتنی شەڕەکە بووە هۆی دروستبوونی شەڕ
و پێکدادان لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگاکە، دواتر هەردوولا رازیبوون کە جەنگی دووەم
لە نێوانیاندا ئەنجام بدرێت.
فڵۆید مەیوێزەر یەکێکە لە بەناوبانگترین و بەهێزترین یاریزانەکانی
بۆکسێن لە جیهاندا و خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەییە کە ٢٦ سەرکەوتنی لەسەریەکە لە یارییەکانی
نازناوی جیهانیدا، هەروەها خاوەنی ریکۆردی زۆرترین داهاتی یارییەکە کە نزیکەی ٢٥٠
ملیۆن دۆلاری بردووەتەوە بە ئەنجامدانی یارییەکی بۆکسێن.