وڵاتێک هەموو جۆرەکانی جگەرەی ئەلکترۆنی قەدەغە کرد

PM:05:10:01/10/2021

7436 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی فیدراڵی ئوستورالیا هێنانە ناوەوەی هەموو جۆرەکانی جگەرەی ئەلکترۆنی بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کرد.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، رێکخەری دەرمانسازی ئوسترالیا ئاماژەی بەوەدا ئامانج لە دەرکردنی ئەم بڕیارە بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی بەکارهێنەرانی ئەو جگەرەیەیە لە وڵاتەکەدا.

جێی ئاماژەیە کە ئوسترالیا پیشتر فرۆشتنی بۆری نیکۆتینی "نێرگەلە" قەدەغە کرد بەبێ بوونی ڕەچەتە، جگە لە باشوری ئوستورالیا.

هێزی سەر سنووری ئوسترالیا ئێستا توانای گرتن و دەستبەسەرداگرتنی پاکێجەکانی بۆری، پۆد یان نیکۆتینی شلەی هەیە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێنە ژوورەوە.

پرۆفیسۆت سکێریت لەبارەی هۆکاری سەرەکی بڕیارەکەوە وتی "زۆر فرۆشگای توتن و دوکان هەیە کە لە ئێستادا بە نایاسایی ئەو بەرهەمانە دەفرۆشن، بەتایبەتی منداڵان، چەندین ڕاپۆرتمان هەبووە لەسەر قوتابخانەکان، منداڵانی تەمەن ١١ و ١٢ و ١٣ساڵن و ڤەیپ و نێرگەلە بەکاردێن."