زۆر جار باس
لەوە دەکرێت منداڵی ناوەند جیاوازتر لە خوشک و براکانی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئەم
جیاکارییەش ڕەنگە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دروستبوونی کەسایەتی منداڵەکە
هەبێت.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی " Days
Of The Year"
دا ئاماژە بە چەند تایبەتمەندییەکی منداڵی ناوەند دەکات، بەم شێوەیە:
١. منداڵی ناوەراست
کەسایەتییەکی سەربەخۆی هەیە.
٢. ئارەزووی
کێبڕکێ کردنی هەیە.
٣.
زوو پەرە بە توانا کۆمەڵایەتییەکانی دەدات.
٤. توانای خۆگونجاندنی
هەیە.
٥. منداڵی ناوەند
زۆرجار ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان خوشک و برا گەورە و بچووکەکەیدا دەبینێت.
٦. ئارام و
لەسەرخۆیە، هەمیشە داوای ئاشتی لە نێوان کەسەکان دەکات.
٧. هەستەکانیان
دەشارنەوە.
٨. بە کەسانی
گۆشەگیر ناسراون.