ڕێککەوتنە نهێنیەکەی ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا چییە؟

AM:11:56:11/08/2024

22936 جار خوێندراوەتەوە

رۆناڵدۆ و جۆرجینا رێککەوتنێکی نهێنیان کردووە و لەئەگەری جیابونەوەیاندا جێبەجێی دەکەن.

لە چەند هەفتەی رابردوودا چەند رۆژنامەیەک باسیان لەوە دەکرد کە نێوانی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی باش نییە و ئەگەری جیابونەیان هەیە.

دوای وروژاندنی ئەو بابەتە، گۆڤاری گویای پورتوگالی بڵاویکردەوە، رۆناڵدۆ و جۆرجینا رێککەوتنیکی نهێنی لەنێوانیاندا هەیەکە لە ئەگەری جیابونەوەیاندا جێبەجێ دەکرێت.

ئەو گۆڤارە ئاشکرایکردووە،رۆناڵدۆ دەبێت بۆ هەتا هەتایە مانگانە بڕی 100 هەزار دۆلار بدات بە جۆرجینا لە کاتێکدا لە یەکتر جیابونەوە و پەیوەندیان پێکەوە نەما.

جگە لەوەش دەبێت ئەستێرە پورتوگالیەکە کۆشکێک کە رووبەڕەکەی 950 مەتر چوارگۆشەیە بدات بە جۆرجینا کە لە نێو موڵکەکانیدایە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە ساڵی 2010 بەرامبەر بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ کڕیویەتی.

سەرەڕای هەموو ئەمانە، رۆناڵدۆ هیچ نیگەران نییە لەو رێککەوتنە چونکە متمانەی بە جۆرجینا هەیە کە بۆ هەمیشە لەگەڵیدا دەمێنێتەوە و بەردەوام پشتگیری یەکتر دەکەن.