سێ باشترین خواردنەوە بۆ چارەسەری قەبزی بە خێرایی

PM:06:23:08/08/2024

31584 جار خوێندراوەتەوە

قەبزی بریتییە لە نەتوانینی ئەنجامدانی جوڵەی ریخۆڵە بە شێوەیەکی رێکوپێک و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی جوڵەی ریخۆڵە و پەنگخواردنی غاز و ئازاری گەدە، خواردنەوە گیاییەکان یارمەتیدەرن بۆ نەهێشتنی قەبزی چونکە چەندین مادەیان تێدایە کە وەک شلکەرەوە کاردەکەن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی healthshots، دیارترینی ئەم خواردنەوانە بریتین لە:

١.چای زەنجەفیل، چای زەنجەفیل نەک تەنها جەستە گەنج دەکاتەوە، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە غازات و ئاوسانی سک.

٢. نەعنا، خواردنەوەی ئاوی نەعنا بۆ چارەسەری قەبزی بەسوودە چونکە یارمەتی هەرسکردن دەدات، کاریگەری تا رادەیەک ئارامکەرەوەی هەیە لەسەر کۆئەندامی هەرس و یارمەتی ماسولکەکانی دیواری ریخۆڵە دەدات بۆ ئارامبوونەوە.

٣.چای سەوز، چای سەوز بە هەبوونی چەندین سوودی تەندروستی ناسراوە، یەکێک لەوانە قەبزییە، ئەو پێکهاتانەی لە چادا هەن یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن دەدەن، ئەمەش لە بەرامبەردا یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی قەبزیدا.

H.Y