میران عەلی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

PM:12:22:30/07/2024

612 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی " کۆچ نەکەی" بڵاودەکاتەوە.

میران عەلی لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژە بە بەرهەمە نوێیەکەی دەکات و نووسیوێتی " کۆچ نەکەی، نوێترین بەرهەمی منە و بەزویی بڵاویدەکەینەوە"

جێگەی باسە ئارام سەردار کاری دەرهێنانی بەرهەمەکەی کردووە.

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵیNRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.