یاری فۆرتنایت دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەپڵ

PM:04:00:27/07/2024

1684 جار خوێندراوەتەوە

ئەپڵ و کۆمپانیای ئێپیک گەیمز ناکۆکییان ساڵانێکە ناکۆکی لەنێوانیاندا هەیە، ئەم ناکۆکییە پەیوەندیدار بوو بە گلەیی کۆمپانیای ئێپیک سەبارەت بە بەرزی کرێی ئەپ ستۆری ئەپڵ، دەرئەنجامی کۆتایی ئەمەش ئەوە بوو کە فۆڕتنایت لەسەر ئامێرەکانی ئەپڵ بەردەست نییە، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر زیاتر نییە.

کۆمپانیای ئێپیک گەیمز رایگەیاند کە یاری "فۆرتنایت" بەم زووانە لەسەر ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبێت، بەڵام لە رێگەی ئەپ ستۆرەوە نا، لەبری ئەوە کۆمپانیای Epic Fortnite بە بەکارهێنانیAltStore کە بازاڕێکی ئەپی لایەنی سێیەمە و لە مانگی نیساندا دەستی بەکارەکانی کردووە یارییەکە بەردەست دەخات.

لە ئێستادا کەس ناتوانێت بەم شێوەیە فۆرتنایت دابەزێنێت مەگەر لە یەکێتی ئەوروپا نیشتەجێ بێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە فشارە رێکخراوەییەکان لە یەکێتی ئەوروپا لەم دواییانەدا ئەپڵیان ناچار کرد رێگە بە سایدلۆدکردن و فرۆشگای ئەپی لایەنی سێیەم بدات بۆ بەکارهێنەرە ئەوروپییەکان، تا ئێستا ئەپڵ رێگەی نەداوە ئەم فرۆشگایانە لە هیچ شوێنێکی تردا بڵاوببنەوە.

H.Y