کەسێکی ئەمریکی دوای
ئەوەی بۆ ماوەی ٤٥ خولەک دڵی وەستا، دوای گەڕانەوەی بۆ ژیان رایگەیاند: "وەک
ئەوەی فیلم بێت، پێموابێت جیهانەکەی ترم بینی".
بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە،
ڤینسێنت تۆلمانی ئەمریکی رایگەیاندووە، لەلایەن پزیشکێکەوە زیندووکراوەتەوە، دوای
ئەوەی بە فەرمی بۆ ماوەی ٤٥ خولەک گیانی لەدەستداوە، سێ رۆژی دواتریشی لە کۆمادا بەسەر
بردووە.
تۆلمان، دوای خواردنی ژەمێکی بەهێزی تەواوکەری خۆراکی بۆ
مەبەستی بەهێزبوون و گەورەبوونی ماسولکەکان، باری تەندروستی تێکچوو و دواتر بە
مردوو راگەیەندرا، کاتێکیش گەڕایەوە بۆ ژیان سەبارەت بەو شتانەی کە دوای مردنی بینیویەتی
قسەی بۆ بەرنامەی Coming Home کرد و ڕایگەیاند "دوای وەستانی دڵم، یەکەمجار پزیشکەکانم
بینی کە وتیان مردووم و دواتر خستیانمە ناو جانتایەکی رەشەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک خراوەتە ناو جانتا رەشەکەوە و دەستیان
کردووە بە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە.
وتیشی: "وەک ئەوەی لە فیلمێکدا بم، هەموو شتێکم
بەچاوی خۆم دەبینی، هەموو ئەو کارە خراپانەی کە تەنانەت لە منداڵیشدا دەمکرد،
لەبەرچاومدا بوون".