ئالان قەرەداغی بەرهەمی 'یاسای دارستان' بڵاو دەکاتەوە

PM:06:01:25/07/2024

1144 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند ئالان قەرەداغی بەرهەمێکی نوێ بەناوی "یاسای دارستان" بڵاو دەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕتی دوو، ئالان قەرەداغی رایگەیاند: "رۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە، نوێترین کارم بەناوی یاسای دارستان بڵاودەکەمەوە، ناوی ئەم بەرهەمەش کە دڵم دەکوڵێت بۆ وشە بە وشەی".

وتیشی: "من چاوەڕوانی ئەو بەڵێنەم کە زۆرینەتان پێتان داوم، کاتێک گوێبیستی بەرهەمەکە دەبن، تکایە بچنە ناو قوڵایی وشەکانم و ئەو دیمەنەم بۆ بگوێزنەوە کە من بۆم نەخشاندوون، با لە هونەر و جوانی و سادەیی نزیک ببینەوە و کەمێک دووربکەوینەوە لە ڕۆتینە ناشرینە دووبارەکانی ژیان".

ئالان ئەنوەر کوڕی هونەرمەندی موزیسیان ئەنوەر قەرەداغییە، ساڵی ٢٠٢٢ یەکەم بەرهەمی هونەریی تایبەت بە خۆی بڵاوکردەوە، هەروەها ژیانی هاوسەریی لەگەڵ تەلار ئازاد پێکهێناوە.