چەند ئامۆژگارییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پووکانەوەی ئێسک

PM:12:40:25/07/2024

5232 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە وەستانی سوڕی مانگانە قۆناغێکی ئاسایی ژیانی ئافرەتە، بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کە ڕوودەدەن، دەتوانێت کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی هەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " Times Now " خانمان دوای وەستانی سوڕی مانگانە دەتوانن ڕێگری لە پووکانەوەی ئێسک بکەن و ئێسکەکانیان بە بەهێزی بپارێزن بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانێکی تەندروست کە بریتییە لە خۆراکی هاوسەنگ و زۆر وەرزشکردن و خواردنی تەواوکەری خۆراکی گونجاو.

وەستانی سوڕی مانگانە کە بەزۆری لە کۆتایی چلەکان یان سەرەتای پەنجاکاندا ڕوودەدات، پرۆسەیەکی بایۆلۆژی سروشتییە، زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا سەرچاوەی نیگەرانییە تەندروستییە زۆرەکانە ئەم دڵەڕاوکێیە بە لاوازی ئێسک و زیادبوونی مەترسی شکانی ئێسک دەناسرێتەوە، کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین هەیە، کە هۆرمۆنێکی پێویستە بۆ پاراستنی چڕی ئێسک.

ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوەی پووکانەوەی ئێسک لە دوای وەستانی سوڕی مانگانە:

١. وەرزشکردن.

٢. پەیڕەوکردنی رجیمێكی ته‌ندروست.

٣. دڵنیابوون لە وەرگرتنی کالیسیۆمی پێویست.

٤. وازهێنان لە جگەرەکێشان.

٥. چاودێریکردنی تەندروستی ئێسک و ئەنجامدانی پشکنین.