ئەو خواردن و خواردنەوە سروشتییانەی ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە

PM:11:17:24/07/2024

6060 جار خوێندراوەتەوە

گومانی تێدا نییە شەکر و شیرینی و خواردنەوە گازییەکان ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، بەڵام هەندێک کەس بە هەڵە پێیان وایە کە ئەمانە تاکە خۆراکن کە ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، لە کاتێکدا دەشێت بەشێک لە خۆراکە سروشتییەکان رێژەیەکی بەرزی شەکر لەخۆ بگرن.

بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئێڤری دەی هێڵث" لەشمان بەشێوەیەکی جیاواز و نایەکسان مامەڵە لەگەڵ کاربۆهیدرات و چەوری و پڕۆتین و ریشاڵی زیادە دەکات، ئەمەش رەنگە ئاستی شەکری خوێن بەرزبکاتەوە، هەروەها خواردن و خواردنەوەی سروشتی هەن کە رێژەی گلایسیمیکیان بەرزە وەک بەشێک لە دانەوێڵەکان و هێلکە.

و نانی سپی و برنج سەرچاوەی کاربۆهیدراتی پاڵاوتەن کە بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی شەکر لە خوێندا زیاد دەکەن، چونکە ئەم کاربۆهیدراتانە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی ریخۆڵە هەیە، ئەمەش وردە وردە رێژەی شەکر لە خوێندا بەرز دەکاتەوە.

خواردنەوەیەکی تەندروست کە هەر جۆرە شیرینکەرەوەیەکی تێبکەیت راستەوخۆ دەگۆڕێت بۆ هۆکارێکی سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا بە هەمان شێوە خواردنێکی تەندروست کە پێکهاتووە لە میوە، هەر جۆرە شیرینکەرەوەیەکی تێبکەیت، کاریگەرییەکی زۆری دەبێت و ئاستی شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە.

رەنگە بڕێکی زۆر لە میوە رێژەی شەکر لە خوێندا بەرز بکاتەوە،پێویستە میوەکان بە هاوسەنگی بخۆین، بە تایبەت ئەوانەی شەکریان زۆرە و دەبنە هۆی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس و بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا وەک ترێ و مانگۆ.

H.Y