شێوەی برۆکانت چی دەڵێن دەربارەی تەندروستیت؟

PM:07:06:23/07/2024

7628 جار خوێندراوەتەوە

برۆ لەسەر دەموچاو تەنها لایەنێکی جوانکاری نییە، بەڵکو لە رێگەیەوە دەتوانین زۆر شت لەبارەی بارودۆخی تەندروستیمانەوە فێربین بە گوتەی دکتۆر سارا جێنکنز، برۆ دەتوانێت ئاماژە بە چەند کێشەیەکی تەندروستی بدات.

بەپێی رۆژنامەی زە سەن، لێرەدا چەند ئاماژەیەک دەخەینە روو کە ئاماژەن بۆ کێشەی تەندروستی بەهۆی شێوەی برۆکانەوە.

١.کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی، تەنکبوونەوەی برۆ بەتایبەت قەراغەکانی، رەنگە بەڵگەی کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی بێت و ئەم حاڵەتەش کاتێک روودەدات کە رژێنی غودەی دەرەقی هۆرمۆنی پێویست بەرهەم نەهێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کارەکانی جەستە و رێژەیەکی بەرزی هەوکردنی غودەی دەرەقی.

٢.گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکان

تێکچوونی هۆرمۆنەکان لە کاتی سوڕی مانگانە یان وەستانی سوڕی مانگانە دەتوانێت کاریگەری لەسەر چڕی برۆکان هەبێت، لە کاتی دووگیانیدا خانمان لەوانەیە هەست بە زیادبوونی گەشەی برۆکان بکەن، لەکاتێکدا وەستانی سوڕی مانگانە دەبێتە هۆی تەنکبوونەوەی برۆکان.

٣.سەدەف، هەندێک نەخۆشی پێست وەکو سەدەف کاریگەری لەسەر برۆکان دەبێت، بەو پێیەی پێستی دەوروبەری وشک دەبێتەوە و مۆن دەردەکەوێت، ئەوەی ڕێگری لە گەشە و هەڵوەرینی قژ دەکات.

٤.قژ هەڵوەرین، قژ هەڵوەرین حاڵەتێکی بەرگری خۆکارە کە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی مووی برۆش ئەمەش کاتێک روودەدات کە خانەکانی بەرگری هێرش دەکەنە سەر تاڵە مووەکان، رێگری دەکەن لە گەشەی مووی نوێ.

٥.کەمی خۆراک: کەمی ماددە خۆراکیەکانی وەک بایۆتین و زینک و ئاسن دەبێتە هۆی تەنکبوونەوەی برۆکان، خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بەم توخمانە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی تەندروستی برۆ.

H.Y