فیلمێکی سینەمایی تایبەت بە زنجیرەی 24 بەرهەمدەهێنرێت

PM:05:38:19/07/2024

284 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی چەند هەواڵێکی فەرمی، زنجیرەی تەلەفزیۆنیی بەناوبانگ "24” لە سەرەتای بەرهەمهێناندایە بۆ ئەوەی بکرێتە فیلمێکی سینەمایی.

بەپێی هەواڵەکان، لەم قۆناغە سەرەتاییەدا هیچ وردەکارییەکی فیلمەکە بەردەست نییە و هێشتا هیچ قسەیەک لەسەر ئەوە نییە کە ئایا ئەکتەری سەرەکی زنجیرەکە کیفەر سازەرلاند لە رۆڵی "جاک باوەر" دەگەڕێتەوە بۆ فیلمەکە یان نا.

زنجیرەی "24” لەلایەن جۆیل سورنۆ و رۆبێرت کۆکرانەوە نووسراوە، لە سەرەتادا بۆ ماوەی نۆ وەرز لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ و ٢٠١٤ نمایشکرا، کیفەر سازەرلاند رۆڵی جاک باوەری گێڕا، کە بریکارێکی حکومەتی ئەمریکایە لە "یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" (CTU).