بەوێنە.. بوک و زاوایەک بە جلی وەرزشییە ئاهەنگی هاوسەرگیریی دەکەن

PM:05:08:30/09/2021

2060 جار خوێندراوەتەوە

وەک هەموان دەزانن لە تەواوی جیهاندا کراسی سپی بۆ ژنان و قات بۆ پیاوان وەک پۆشاکی ئاهەنگی هاوسەرگیری دیاریکراوە بەڵام بووک و زاوەیەک بەشێوەیەکەی جیاواز بە پۆشاکیی وەرزشییەوە ئاهەنگیان گێڕا.

ماڵپەری یەوم سابع لە بابەتێکدا باس لەوە دەکات کە فۆتۆگرافەرێکی بۆنەکان بەناوی سارا جۆنزالیز چەند فۆتۆیەکی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری جیاوازی بڵاوکردووەتەوە لە پێگەی تایبەتی خۆی کە تێیدا هاوسەرەکان بە جلوبەرگی وەرزشییەوە دەرکەوتون.

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کچەکە پانتۆڵێکی وەرزشی سپی لەپێدایە لەگەڵ بلوسێکی سپی وەرزشی و جوتێک کالەی وەرزشی و لەبەرامبەریشدا کوڕەکە دەستێک جلوبەرگی ڕەشی وەرزشی لەبەرکردووە.

سارا لەسەر وێنەکانیان نوسیویەتی: ئەوان دابونەریتە باوەکانیان تێپەڕاندووە و دەیانەوێت بەشێوەیەکەی جیاواز دەربکەون وەک لەخەڵکی دیکە و ئەوەش وایکردووە ئەوان بە هەموو ئاسوودەیییەکی خۆیانەوە ئاهەنگەکە بگێڕن.


صورة أخرى من الحفل

صورة أخرى من الحفل