مارڤڵ نوێترین تیزەری فیلمی Captain America Brave New Worldـی
بڵاوکردەوە، کە لە نواندنی ئەنتۆنی ماکییە، کە رۆڵی کاپتن ئەمریکا دەگێڕێت.
بەپێی هەواڵەکەی مارڤڵ، لە بەرواری ١٤/٢/٢٠٢٥ لە
سینەماکانی جیهاندا فیلمە نوێیەکەی کاپتن ئەمریکا پەخش دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمە یەکەمجارە فیلمێکی کاپتن ئەمریکا
بەبێ کریس ئێڤانس دروست بکرێت، ئەویش دوای تەواو بوونی کارەکتەری ستیڤ رۆجێرزس لە
جیهانی مارڤڵدا.