لەڕۆژی جیهانی وەرگێڕاندا،
ناوەندی کەشکۆڵ هەڵساون بە وەرگیڕانی گوڵبژێری شعرەکانی شاعیری کورد نالی بۆ زمانی
ئینگلیزی.
ژیار هۆمەر لە بابەتێکدا
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە دەڵێت
"جێی شانازیمە کە من وەک سەرپەرشتی پێداچوونەوەی وەرگێڕانە ئینگلیزییەکە و دەقە
کوردییەکانی ناو ئەم بەرهەمە دانسقەیە بەشدار بووم."
دەیڤد شووک، بڵاوکاری
کتێبەکە، دەڵێت "ئەمە بەرگی یەکەمی زنجیرەی نوێی وەشانخانەی کەشکۆڵە بۆ
ناساندنی شاعیرانی کلاسیکی کوردستان بە زمانی ئینگلیزی و لە کاتی ئامادەکردنی ئەو
وەرگێڕانانەی لەم بەرگەدا خراونەتە ڕوو، چەند غەزەلێکی نالیم بە وەرگێڕانی تایڵەر
فشەر و حەیدەر خزری لە گۆڤاری بڕۆکڵن ڕەیڵ خوێندەوە و گەشامەوە، پەیوەندیم بەو دوو
مامۆستایەوە کرد و لێم پرسین گەر بکرێت وەرگێڕانەکانیان لەم بەرگەدا بڵاو دەکەینەوە،
بە سوپاسەوە پێشنیارەکەمیان قبووڵ کرد."
دەشڵێت: "لە ڕوانگەی
منەوە، چەشنی زۆرینەی شاعیرانی کلاسیکی کوردی، نالی شاعیرێکە بەرهەمەکانی وەرگێڕانی
زۆر هەڵدەگرێت، تا هەوڵی زیاتر و چڕوپڕتر و جیاوازتر لە هونەری وەرگێڕانی وێژەیی لە
ئارادا بێت، بواری بەرینتر بۆ خوێنەری زمانی ئینگلیزی دەڕەخسێت تا باشتر لە دەوڵەمەندیی
ئەم جۆرە شیعرە تێبگات کە داڕشتنەوەی شێواز و تایبەتمەندییەکانی لە زمانێکی تردا چەند
ئاڵۆزە و ئەو ئاستەنگ و کۆتوبەندانە کامانەن کە وەرگێڕ ناچار دەکەن زیاتر سەرنجی لەسەر
هەندێک لایەنی بێت.
جێگەی ئاماژەیە وەرگێڕانی
کتێبەکە بە هاوبەشی بووە و تێیدا د. ئالانا ماری لێڤنسۆن لابرۆس، شێنێ محەمەد، د.
تایڵەر فشەر، د. حەیدەر خزری بە هاوبەشی کاریان تێداکردووە و ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکی
تایبەتدا لە تەلاری هونەر بڵاوکرایەوەهاوچەشن لەگەڵ کتێبێکی دیکەدا بەناوی "جەستەم هی ئێوە نیە"
هاوکات ساڵانە ڕۆژی
٣٠ی مانگی ئەیلول وەک ڕۆژی جیهانی نێودەوڵەتی وەرگێڕان دانراوە و یادی دەکرێتەوە.