شاکیرا بەشداری یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا دەکات

PM:09:57:11/07/2024

392 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە خانمە گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی شاکیرا لە یاری کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکا لە نێوان ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا لە ١٤ی تەمموز لە یاریگای هارد رۆک لە شاری مەیامی نمایشێک ئەنجامبدات.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی پیوبیتی، شاکیرا لە پشووی نێوان گێمی یەکەم و دووەمدا گۆرانی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٥٤ هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکە بێت، هاوکات، ئەمە یەکەمجارە لەم پاڵەوانێتییەدا نمایشێک پێشکەش بکات.

جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ کە لە ٢٠ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە ئەمریکا بەڕێوەدەچیت، ١٦ هەڵبژاردەی کیشوەری ئەمریکا بەشداربوون و بڕیارە ١٤ی تەمموز یاری کۆتایی لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا بەڕێوەبچێت.