براکەی باری تەندروستی شیرین عەبدولوەهاب ئاشکرا دەکات

PM:01:06:09/07/2024

25836 جار خوێندراوەتەوە

هەوادارانی شیرین عەبدولوەهاب نیگەرانن لە دۆخی تەندروستی، دوای ئەوەی لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بە توندی لێدرا بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "labanon24" هەوادارانی گۆرانیبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب نیگەرانن لە دۆخی تەندروستی دوایی ئەوەی لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە گۆرانیبێژ حوسام حەبیب بە توندی لێدرا و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.

لە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریدا دەرکەوتووە کە برینەکانی هونەرمەند شیرین زۆرن و برینێکی قووڵ لە سەریدا دروست بووە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان پێشتر هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕیتەوە بۆ ئەوی حوسام رازی نە بووە بە داواکارییەکەی شیرین، کە داوای لێکردووە هاوبەشییەکەیان کۆتایی پێبهێنێت و پشکی خۆی لە ستۆدیۆکەدا پێبدات، دوای ئەم روداوە شیرین چووەتە بنکەی پۆلیس و داوای یاسایی تۆمارکردووە.

دوابەدوای رووداوەکە نیگەرانییەکی زۆر لەلای هەوادارانی ئەو هونەرمەندە دروستبوو دەرباری باری تەندروستی و دەروونی شیرین بەڵام براکەی ''محەمەد عەبدولوەهاب'' لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی دڵنیایی بۆ هەمووان نارد و نووسیوێتی " دڵنیا بن ئەو باش و تەندروستە، نزای بۆ دەکەم بە بەهێزی بمێنێتەوە و هەموو ئەمانە لەبیربکات، دووبارە بگەڕێتەوە بە باشتر لە جاران"