شەش ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی کونیلەکانی پێست

PM:02:16:08/07/2024

6996 جار خوێندراوەتەوە

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا گەورەبوونی کونیلەکانی دەموچاو لە کچان دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ، وڕوودانی گەورەبوونی کونیلەکانی دەموچاو بەهۆی چەند هۆکارێکەوە ڕوودەدات، لەوانەش بەکارهێنانی ئاوی گەرم لەسەر ڕوخسار،و چەندین ئامۆژگاری لەبەردەستدایە سەبارەت بە چۆنیەتی کەمکردنەوەی کونیلەکان بە شێوەیەکی سروشتی
لە بابەتێکی ماڵپەڕی '' اليوم السابع " چەند ئامۆژگارییەکی بۆ گرنگیدان بە پێست بڵاوکردووەتەوە  لەوانەش:

 یەکەم: بەکارهێنانی پاککەرەوەیەکی نەرم بۆ شۆردنی دەموچاو لە بەیانیان و ئێواراندا، وبۆ ئەوەی کونیلەکان دوور بن لە ڕۆنی زیادە، دەبێت دڵنیابن لە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە لەسەریان نووسراوە "بێ ڕۆن".
دووەم:بەکارهێنانی دژەخۆر پێویستە بۆ ئەوەی کۆلاجین و ئیلاستین لەدەست نەچێت کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە پێست.
سێیەم:ئەنجامدانی کردارە کیمیاییەکان، کە یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی کونیلەکانی خانە مردووەکانی پێست و زەیتی زیادە و کەمکردنەوەی قەبارەیان.
چوارەم: بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی پێست کە بەناوبانگە بە بەرەنگاربوونەوەی زیپکە وچرچ ولۆچی،ویارمەتی لابردنی خانە مردووەکانی پێست وپاککردنەوەی کونیلەکانی پێست ودەرخستنی پێستی تازە دەدات.
پێنجەم: بەکارهێنانی چارەسەری دەرزی لێدان،کە دەتوانرێت لەلایەن سەنتەری جوانکاری ناسراو ومتمانەپێکراو یان پزیشکی پێستەوە ئەنجام بدرێت،وئەوەش سوودەی زۆرە بۆ بچوککردنەوەی کونیلەکانی پێست.
شەشەم: بەکارهێنانی لەیزەر بۆ بچووککردنەوەی کونیلەکان،کە پزیشکانی پێست دەتوانن ئەنجامی بدەن،کە ئەوەش کار لە سەر کەمکردنەوی دەرکەوتنی کونیلە گەورەکان، وچینی سەرەوەی پێست دەشوات،وهەروەها هاندەرە بۆ دروستبوونی کۆلاجین لە ژێر پێستدا.