بەرهەمهێنەری فیلمەکانی Avatar و Titanic کۆچی دوایی کرد

PM:09:44:07/07/2024

4348 جار خوێندراوەتەوە

جۆن لانداو، بەرهەمهێنەری فیلمەکانی "تایتانیک" و دوو فیلمی "ئاڤاتار"، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

جۆن لانداو لەگەڵ جەیمس کامیرۆن بەیەکەوە توانیان سەرکەوتنی گەورە لە فیلمەکانی تایتانیک و ئاڤاتار بەدەستبهێنن و چەندین خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلم و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر بەدەست بهێنن.

جەیمس کامیرۆن لە پەیامێکدا دەربارەی کۆچی دوایی جۆن رایگەیاند، "هاوڕێیەکی ئازیزم، نزیکترین هاوکارم لە ماوەی ٣١ ساڵدا، بەڕاستی بەشێک لە خۆمم لەدەستدا".